ئەمڕۆ شەممە، ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و ژمارەیەك بڕیاری نوێی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیارەكانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،”ده‌وامی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له سبه‌ینێ (12/7/2020) وه به له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30%ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه له رۆژی یه‌كشه‌مه تا چوارشه‌مه ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی رایی ناكرێت.”
بڕیاریشدراوە بە كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه و چایخانه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.
هەر لە بڕیارەكاندا هاتوە،”مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان و پرسه و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه و هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.”
لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكاندا هاتوە،”ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به قایمقامه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی ئیداری‌یان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.”
لە كۆتا خاڵدا ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له هاوڵاتیانی سنوره‌كه كردوە بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاوڵاتیان.