Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » کۆمپانیای دانەغاز رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
لۆگۆی دانەغاز

کۆمپانیای دانەغاز رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند، پرسی لەسەرکارلادانی ژمارەیەک کارمەندی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە وێستگەی غازی کۆرمۆر لێکدانەوەی هەڵەی بۆکراوە، ئەوان بەهۆی پێنەدانی شایستەداراییەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێم، دابەزینی نرخی نەوت و کۆرۆنا ناچاربون ژمارەی کارمەندان بەشێوەیەکی کاتی کەمبکەنەوە و ئەو کارمەندانە لە ئێستادا بە 25%ی موچەکانیان نێردراونەتە ماڵەوە.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، 20ی تەمموز رێکخراوێک باسی لەوەکردوە ئەوان لەم دۆخە نەخوازراوەدا کارمەندیان لەسەرکار لاداوە، بەڵام کۆمپانیای دانەغاز و هاوبەشەکانی بەهۆی پێنەدانی شایستەداراییەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێم، دابەزینی نرخی نەوت و کۆرۆنا ناچاربون 40 کارمەندی بیانی و 76 کارمەندی ناوخۆی بەشێوەیەکی کاتی و بەپێدانی 25%ی موچەکانیان بنێرنە ماڵەوە، لەگەڵ باشتربونی دۆخەکەشدا ئەو کارمەندانە دەگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.