Home » هەواڵ » جێهان » کۆی نازناوەکانی زیدان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیشته 11 نازناو
نازناوی ڕیاڵ مەدرید

کۆی نازناوەکانی زیدان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیشته 11 نازناو

شەوی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەڕاهێنەرایەتی زیدانی فەڕەنسی بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانی و ئەوەش دەستکەوتێکی گەورە بوو بۆ ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە و بەگوێرەی ئامارێک لەهەر 19یارییەکدا نازناوێکی بۆ یانە مەدریدییەکە بەدەستهێناوە.

تاوەکو ئێستا زیدان 209 یاری ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بووە، بەبردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی، کۆی نازناوەکانی وەک ڕاهێنەر لەگەڵ یانەکە بوونە 11 نازناو، واتە نازناوێک بۆهەر 19 یارییەک.

پێش زیدان، “میگێل مۆنۆز” کە بە ئەفسانەی ڕاهێنەرانی ڕیاڵ مەدرید دادەنرێت و سەرکەوتووترین بووە لە بردنەوەی نازناودا، 14 نازناوی بۆ یانەکە بردووەتەوە، بەڵام لە 605 یاریدا، بەوەش وادەردەکەوێت بەمانەوەی لەگەڵ یانەکەدا، زیدان بتوانێت ئەو ژمارەیەش تێپەڕێنێت.

بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە لەکاتێکدایە، لەدوای وەستانی خولەکان بۆماوەی سێ مانگ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، یانەکە بە ئاستێکی بەرز گەڕایەوە ڕکابەرییەکان و لەکۆی 10 یاری سەرجەمیان بردەوە.

ئەفسانە فەڕەنسییە 48 ساڵەکە، لەساڵی 2006 لەیانەی ڕیاڵ مەدرید وازی لە یاریکردن هێنا و ماوەیەکی زۆر کە تۆپی پێ دوورکەوتەوە، بەڵام دواتر لەدەرگای یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە گەڕایەوەو لەساڵی 2016 بووە ڕاهێنەری یانەکە و لەماوەی دوو وەرز و نیودا توانی سێ نازناوی لەسەریەکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆیانەکە بباتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.