Home » هەواڵ » کوردستانی » 85 فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى ته‌ندروستى گه‌رمیان توشی كۆرۆنا بوون
تەندروستی گەرمیان

85 فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى ته‌ندروستى گه‌رمیان توشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی گەرمیان ئاشكرایكرد: تاوەكو رۆژی 14ی تەمموز، 85 فەرمانبەرو كارمەندیان توشی كۆرۆنا بوون و دوان لەو توشبوانەش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: به‌پێی دوایین ئامارى ئاماده‌كراو، (85) فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى ته‌ندروستى گه‌رمیان توشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژمارەیە‌ (73) توشبویان له‌ ره‌گه‌زی نێرن و (12)یان له‌ ره‌گه‌زی مێ.

هه‌ربه‌پێی ئه‌و ئاماره‌، (53) توشبویان كارمه‌ندى ته‌ندروستین به‌ ناونیشانى جیاوازى پیشه‌یی‌ و هه‌روه‌ك (17) توشبویان كارمه‌ندى ئیداریین و (9) توشبوشیان كارمه‌ندى خزمه‌تگوزارین و (6) توشبوشیان پزیشكن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ژماره‌یه‌ك له‌و توشبوانه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كى تریشیان له‌ قۆناغی چاره‌سه‌رو چاكبونه‌وه‌ن و  (2) توشبوشیان كە فه‌رمانبه‌رن به‌ كاریگه‌ریی نه‌خۆشییه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.