Home » هەواڵ » کوردستانی » ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێم گەیشتە 3500 مێگاوات
كارەبا

ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێم گەیشتە 3500 مێگاوات

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواویی توانای خۆیەوە دەستی بەبەرهەمهێنان كردوە، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان گەیشتە 3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەم بڕە كارەبایەش توانرا بەتێكڕا 20-21 كاتژمێر كارەبا بدرێت بەهاوڵاتیان.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی وەزیری كارەبا وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواویی توانای خۆیەوە دەستی بەبەرهەمهێنان كرد، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ لەلایەن ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی کارپێکردنی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، یەكەی دوەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی بەسەركەوتویی توانراوە بەتەواویی توانای خۆیەوە بەكاربخرێت، بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان گەیشتە 3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەم بڕە كارەبایەش توانرا بەتێكڕا 20-21 كاتژمێر كارەبا بدرێت بەهاوڵاتیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، وەزیری كارەبا وێڕای دەستخۆشی لە ستافی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەكە داواشی لێكردن بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی ئیشپێكردنی وێستگەكە و سەرجەم فەرمانبەرانی ئیشكگر لە كۆنتڕۆڵ و وێستگەكان و چاكسازییەكان هەموان پێكەوە پارێزگاری لەم دەستكەوتە بكەن و كارەبای پێویست بدەنە هاونیشتمانیان.

14ی مانگی رابردو، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستا لەمەراسیمێكدا وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كردەوە و لەقۆناغی یەكەمدا بەتوانای 150 مێگاوات وێستگەكە كاری كرد.

وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکردوە، ئەو وێستگەیەش جیاوازە لەوێستگەكانی دیكەی كارەبا و بەیەكێك لەپرۆژە گەورەو ستراتیژییەكان دادەنرێت، كە بۆ یەكەمینجارە لەسەر ئاستی كوردستان بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز لەرێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەمدەهێنرێت و لەروی تێچونەوە سودێكی ئابورییانەی گەورەی هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.