Home » هەواڵ » عێراق » ئامادەکاری بۆ رۆژی عاشورا له کەربەلا دەستیپێکرد
عاشورا له کەربەلا

ئامادەکاری بۆ رۆژی عاشورا له کەربەلا دەستیپێکرد

سەرۆکایەتی شارەوانی پارێزگای کەربەلا رایگەیاند، پلانێکی گشتگیریان بە بەشداری زیاتر لە هەزار و 500 کارمەند بۆ دابینکردنی ژەمی خواردن، دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان و راگرتنی ئەوپەڕی پاکوخاوێنی  و خزمەتگوزاری لە رۆژانی حەوت تا 10ی موحەڕەم (27-30ی ئاب) ئامادەکردوە و هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەش پەیوەست بە رۆژی عاشورا دەستیانپێکردوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی پارێزگای کەربەلا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پلانێکی هەمەلایەن بۆ رۆژانی عاشورا لە پارێزگاکەدا ئامادەکراوە و هەوڵەکانیش چڕکراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەردنی مەراسیمەکە بەباشترین شێوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان هەماهەنگی تەواو دەکەن و هەزار و 500 کارمەندیش خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پلانەکە لە لە رۆژانی حەوت تا 10ی موحەڕەم (27-30ی ئاب) بەڕێوەدەچێت و سێ ژەمی خواردن، پێداویستییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی دابینکراون و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانیش لەبارەی پاراستنی تایبەمەندی یادەکە لەم ساڵدا بەهۆی کۆرۆنا دەسیانپێکردوە.

30ی ئاب پێشبینی دەکرێت بە دەیان هەزار شوێنکەوتوی ئاینزای شیعە بەشداری لە رۆژی عاشورادا بکەن کە لە پارێزگای کەربەلا لە عێراق بەڕێوەبچێت، ئەو رۆژە بۆ شیعەکان رۆژی ماتەم گێڕانە بەهۆی یادکردنەوەی “شەهیدبونی ئیمام حسێن” لە 10ی موحەڕەم، نەریتێک کە ماوەی زیاتر لە 1300 ساڵە نەوە لە دوای نەوە بەردەوامی پێدەدەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.