سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاریداوه تا خۆی له ژیان بێت و توانای خزمه‌تی هه‌بێ خانه‌نشین نه‌بێت، له ڕۆژهکۆتاکانی خولی رابردوش لەگە فرەسهت سۆفی بڕیاریاندا فۆڕم پڕنهکهنهوهو لای که‌سیش باس نه‌که‌ن، دەشڵێت، “خانه‌نشین بون جگه له‌وه‌ی مافی تاکه‌که‌سه ماف و حه‌قی ماڵ و منداڵیشه، بۆیه منێک نه‌خاوه‌نی پڕۆژه‌و نه‌خاوه‌نی مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه، ئه‌گه‌ر له ژیان نه‌مێنم تاکه شتی له‌دوای خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم موچه‌ی خۆمه، بۆیه رێگه به‌خۆم ناده‌م ئه‌و زوڵهمهیان لێبکه‌م”.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “قه‌ت به‌نیاز نه‌بوم ئه‌و چه‌ند قسه‌یه‌ی خواره‌وه بکه‌م، به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک وایکرد ئێستا بیکه‌م، زۆر به‌ڕێز ده‌پرسن فۆڕمی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خانه‌نشینیت پڕ کردوه؟، من بڕیارمداوه تا خۆم له ژیان بم و توانای خزمه‌تم هه‌بێ خانه‌نشین نه‌بم، له ڕۆژهکۆتاکانی خولی ڕابردووش من و برای به‌ڕێزم فه‌رسه‌ت سۆفی ده‌ستمان خسته ده‌ستی یه‌کترو سۆزماندا فۆڕم پڕنه‌که‌ینه‌وه‌و لای که‌سیش تامردن باس نه‌که‌ین، ئێستاش خودانی هه‌مان باوه‌ڕم و تامردنیش لێی پاشگه‌ز نابمه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “خانه‌نشین بون جگه له‌وه‌ی مافی تاکه‌که‌سه ماف و حه‌قی ماڵ و منداڵیشه، بۆیه منێک نه‌خاوه‌نی پڕۆژه‌و نه‌خاوه‌نی مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه‌و نه پێگه‌و شوێنی خۆم به‌کارهێناوه‌و به‌کار ده‌هێنم، بۆ گیرفانی خۆم، ئیتر دونیا هه‌زار قه‌زاو قه‌ده‌ری تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیان نه‌مێنم تاکه شتی له‌دوای خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم موچه‌ی خۆمه، بۆیه ڕێگه به‌خۆم ناده‌م ئه‌و زوڵهمهیان لێبکه‌م، به‌ڵام سۆزم به ویژدانی خۆم داوه تا له ژیان بم خانه‌نشین نه‌بم، دوای منیش هیوادارم منداڵه‌کانم پێویستیان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیان بو، من ئه‌و ناحه‌قیه‌یان به‌رامبه‌ر ناکه‌م، وه‌ک وتم چ سه‌روه‌ت و سامانێکی پیسخۆریم نیه بۆیان جێبهێڵم”.
ئومێد خۆشناو باسی لەوەشکردوە، “مه‌به‌ستیشمه هه‌ندێ هه‌ڵوێستی ڕابردوش بیر بێنمه‌وه، له خولی رابردو خانوی په‌رله‌مانتاریم پێشکه‌ش به ڕێکخراوێکی ئۆتیزم کرد‌و خۆم له خانوێکی 120 مه‌تری گه‌ڕه‌کێکی میللی مامه‌وه، به‌ڵام سه‌دان تۆمه‌تیان بۆ دروستکردین، له‌بری ده‌ستخۆشی وایان وێناکرد که پێویستیم پێی نیه”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، “یه‌کێک بوین له‌و ده‌نگانه‌ی سه‌یاره‌مان رهتکردوهو دژی وه‌ستاینه‌وه، یه‌کێک بوین له‌و ده‌نگانه‌ی چه‌ک و ده‌مانچه‌مان ڕه‌تکردوه‌و به‌ده‌نگی زوڵاڵ وتمان چه‌ک شایه‌نی پێشمه‌رگه‌یه، هەروەها هه‌مو ئیفادو سودمهندبوونێکمان ره‌تکردوه و ئێستاش ره‌تی ده‌که‌ینه‌وه”