Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەحمەد حاجی رەشید: فرسەتێكی گەورەیە هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ عیراقدا هەڵبژاردن ئەنجامبدات
ئەحمەدی حاجی رەشید

ئەحمەد حاجی رەشید: فرسەتێكی گەورەیە هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ عیراقدا هەڵبژاردن ئەنجامبدات

پاش ئەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021ی وەك وادەی هەڵبژاردنی گشتیی لە وڵاتدا دیاریكرد، پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا دەڵێت “فرسەتێكی گەورەیە بە هەمان شێوە بكرێتە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستاندا”.

مستەفا كازمی لە وتارێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا، كە “لە 6ی حوزەیرانی 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بەڕێوەدەچێت”. داوای لە پەرلەمانیش كرد بە زووترین كات یاسای نوێی هەڵبژاردن پەسند بكات.

لەوبارەیەوە ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری عیراق لە رێی پەیجی خۆیەوە لە فەیسبوك دەڵێت “دوای دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدراڵ لە 6-6-2021، فرسەتێكی گەورەیە بكرێتە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی كوردستان و یاساكەش لە هەرێم وەك یاساكەی عیراقی بكرێتە فرەبازنە و تاك كاندید، چونكە ئەو گرفتە سیاسیانەی لە عیراقدا هەن لە هەرێمی كوردستانیش هەیە و كۆمسیۆنی هەڵبژادنەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدەن”.

لەلایەن خۆیەوە جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عیراق لە راگەیەندراوێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاشكراكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن كازمییەوە دەربڕی و دەڵێت “وەكو نەتەوەیەكگرتووەكان، ئامادەین پاڵپشتی ئەنجامدانی هەلبژاردنێكی ئازاد و شەفاف لە عیراقدا پێشكەش بكەین”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.