Home » هەواڵ » عێراق » ئەحمەد حاجی ڕەشید: دەنگۆی ڕەوانەكردنی 300 ملیار دینار بۆ هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە
ئەحمەد حاجی ڕەشید

ئەحمەد حاجی ڕەشید: دەنگۆی ڕەوانەكردنی 300 ملیار دینار بۆ هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە

پەرلەمانتارێكی كورد ڕەتیدەكاتەوە كە تا ئێستا بەغدا و هەرێمی كوردستان ڕێككەوتبن و دەشڵێت: دەنگۆی ڕەوانەكردنی 300 ملیار دینار بۆ هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند “ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك، وه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پاره‌ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كردووه‌ كه‌ گوایه‌ دوای جه‌ژن 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت له‌ئه‌نجامی ڕِێكه‌وتنێكدا، به‌بڕوای من ته‌نها جۆرێكه‌ له‌ دڵخۆش كردنی خه‌ڵك وه‌ جۆرێكه‌ له‌ (بانگەشە) بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رنا ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ ناردنی پاره‌ی لێوه‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت كه‌بریتییه‌ له‌یاسای بودجه‌ تائێستا یاسای بودجه‌مان نییه‌، وه‌ بریتییه‌ له‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی له‌مادده‌ی 27 بڕگه‌ی 5 دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر پارێزگا و هه‌رێمه‌كان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكیان نابێت له‌ داهاتی عیراقدا ئه‌و داهاته‌ش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا بێت چونكه‌ له‌مادده‌ی 14 له‌هه‌مان یاسا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ناكرێت له‌گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رج بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكرێت واته‌ لایه‌نی یاسادان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات. ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه‌ وه‌ تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك . بڕوام وایه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له‌ ئومێد بدات به‌ چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوڵاتیان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا تائێستا هیچ جۆره‌ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم.”

وتیشی: “پێموایه‌ عیراق هه‌وڵی ماندوو كردنی هه‌رێم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی مانا ته‌سلیم ببێت به‌و ئیراده‌یه‌یه‌ی كه‌ له‌ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و ، كازمی ده‌یانه‌وێت چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ كوشنده‌یه‌ی كه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیاندا پشتگیری كازمی-یان كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاغه‌زێكی نوسراو له‌نێوانیاندا هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ به‌پشتگیری هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان پشتگیریان له‌ دانانی موسته‌فا كازمی كرد كه‌ئه‌وه‌ خۆی بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، وه‌ ئێستا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی گه‌مه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌ڵوێستی هه‌رێم یان دوابه‌رگری هه‌رێم كۆتایی پێبێت و ئاماده‌ بێت هه‌موو ئه‌و ئه‌جێندانه‌ی كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم جێبه‌جێیبكات له‌ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ناو یاسا كارپێكراوه‌كانی عیراقدا هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌بڕوای من له‌ ئێستادا عیراقیش ده‌ستی ده‌ستی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.”

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕوونیشیكردەوە كە “هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ نییه‌ نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه‌ حكومه‌تی عیراقیش ئاماده‌ نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه‌ خاڵی جه‌وهه‌رییه‌. بابه‌تی خاڵه‌ گومرگیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شه‌ له‌ ده‌ستووردا ، هه‌رێم ئاماده‌یه‌ ئه‌و هاوبه‌شه‌ به‌كار بهێنێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كلابۆته‌وه‌ بۆ كۆمپانیا حیزبیه‌كان كه‌ له‌وێ كار ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدایه‌ كه‌ دیوانی چاودێری دارایی بێته‌ ئه‌وێ به‌ڵام دواجار ڕێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت چه‌نده”‌.

لەو بڕوایەشدایە كە هەرێمی كوردستان “هەڵەیەكی كوشندە”ی كرد كاتێك بێ هیچ مەرجێك پشتیوانی بۆ مستەفا كازمی دەربڕی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.