Home » هەواڵ » جێهان » ئەفغانستان.. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا سێ هەزار هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی
ئەفغانستان

ئەفغانستان.. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا سێ هەزار هاوڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پێکەشکردنی هاوکاری لە ئەفغانستان رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا سێ هەزار و 458 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی کاری توندوتیژییەوە لە ئەفغانستان بونەتە قوربانی، دەشڵێت، زۆرترین ئەو ململانێیانەی جیهان کە کاریگەریان لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی هەیە لە ئەفغانستاندا رودەدەن.

دێبورا لیونز، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پێکەشکردنی هاوکاری لە ئەفغانستان ئەمڕۆ دوشەممە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا سێ هەزار و 458 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی کاری توندوتیژییەوە لە ئەفغانستان بونەتە قوربانی لە نێوانیشیاندا هەزار و 282 کوژراو،  دو هەزار و 176 بریندارن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردو 2019 رێژەی توندوتیژی لە ئەفغانستان بە رێژەی لەسەدا 13 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەمساڵدا ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ململانێی خوێناوی تێدایە، هەروەها توندوتیژییەکانی نێوان تاڵیبان و هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کە تیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی کەمبونەوەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

لیونز باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا کە هەلێکی مێژویی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ئاشتی لە نێوان تاڵیبان و کابوڵ رەخساوە، شەڕو پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە هێشتا بەردەوامی هەیە، ئەوەش زیانێکی زۆری بە هاوڵاتیانی مەدەنی گەیاندوە لەو وڵاتە، ئەو رەوشەشی بە “راستییەکی تراژیدی” ناوبرد.

29ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ رێككه‌وتنی ئاشتی نێوان  ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و تاڵیبان له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر واژۆكرا، به‌گوێره‌ی رێکكه‌وتنه‌كه‌ش، حكومه‌تی كابوڵ شه‌ش هه‌زار به‌ندكراوی تاڵیبان ئازادده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا تاڵیبان سه‌رجه‌م به‌ندكراوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ئازاد ده‌كات.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.