Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەى رۆژى دەستکردنى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى سێ و شیوازى دابەشکردنەکەى دەدرێت.

سەمیر هەورامى وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیار بوو رۆژى چوارشەممە، کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە پێشخرا بۆئەمڕۆ و تیایدا بڕیار لەبارەى میکانیزمى دابەشکردنى مووچە دەدرێت کە بە تەواوەتى مووچە دابەشبکرێت یان لێبڕین هەبێت.

وتیشى، ئەمڕۆ بڕیار لەبارەى رۆژى دەستکردن بە دابەشکردنى مووچە دەدرێت و کە هەر لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

شەوى شەممەى رابردوو، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد و لەسەر چارەسەریی ھەنووکەیی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان رێککەوتن و بڕیاردرا بەپێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.”

لاى خۆیەوە، خالید شوانى وەزیری هەرێم بۆ کاروبارى بەغدا رایگەیاند، رێکەوتنەکەى نێوان هەرێم و بەغدا هەتا پەسەندکردنی بودجەی 2021 بەردەوام دەبێت و مانگانە ۳۲۰ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.