وەزارەتی دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حوکمەتی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە (18/8/2020) موچەی مانگی ئازار دابەشدەکرێت و یەکەم وەزارەتیش تەندروستی دەبێت.
دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار بەهەمان رێژەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت. بەپێى زانیارییەکان ئەم هەفتەیە دابەشکردنى مووچە بەردەوام دەبێت.
راگەیاندنى ئەنجومەنى وەزیران بڵاویکردەوە، پاش ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و بەرچاوڕوونی زیاتر لەبارەی دۆخی داریی ھەرێم، بڕیاردرا مووچە بە پێی ئەو داھاتەی كە لەبەر دەستە، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت. بۆ لەمەودواش، پێویستە بە میکانیزمی خۆگونجاندن لەگەڵ داھاتی مانگانە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مووچە لە کاتی گونجاودا دابەش بکرێت بە پشت بەستن بەداھاتەكانی ھەرێم كە داھاتی نەوتی و نا نەوتی و ئەو بڕە پارەیەی كە لە بەغداوە دێت بۆ ھەرێم، ھەموو مانگێک ڕێژەی مووچە بە پێی داھات دەبێت.