Home » هەواڵ » جێهان » توركیا تاوتوێی هەڵپەساردنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی لەگەڵ ئیمارات دەكات
ئالای توركیا- ئالای ئیمارات

توركیا تاوتوێی هەڵپەساردنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی لەگەڵ ئیمارات دەكات

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند: ئەنكەرە تاوتوێی كشاندنەوەی باڵیۆزی خۆی لە ئەبوزەبی و هەڵپەساردنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی لەگەڵ ئیمارات دەكات، ئەوەش دوای رێككەوتنی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان.

شەوی رابردو، ئیسرائیل و ئیمارات رێككەوتنیان لەسەر ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان بە نێوەندگیری ئەمریكا راگەیاندو رێككەوتنەكەش لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهان كاردانەوەی جیاجیای لێكەوتەوەو دەسەڵاتدارانی فەلەستین بە “خەنجەردان لە پشتی دۆزی فەلەستین” ناویان برد.

ئەردۆغان، ئەمڕۆ هەینی سەبارەت بە رێككەوتنەكە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، توركیا دژبەو رێككەوتنە رەنگە باڵیۆزی وڵاتەكەی لە ئەبوزەبی بكشێنێتەوە یاخود پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی لەگەڵ ئیمارات هەڵپەسێرێت و بۆ ئەوەش فەرمانی بە وەزیری دەرەوەی توركیا داوە.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی توركیا رێككەوتنەكەی بە “رەفتارێكی دوڕوانە”ی ئیمارات ناوبرد.

ئیمارات دەبێـە سێیەم وڵاتی عەرەبی كە پەیوەندییەكانی بەتەواوەتی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكاتەوە ئەوەش دوای میسر لە ساڵی 1979 و ئوردن لە ساڵی 1994.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.