Home » هەواڵ » جێهان » برێت مەكگورك: دۆناڵد تڕەمپ خەیانەتی لە كوردەكان كردووە
برێت مەكگورك

برێت مەكگورك: دۆناڵد تڕەمپ خەیانەتی لە كوردەكان كردووە

نوێنەری پێشووی ئەمریكا لە شەڕی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد تڕەمپ بەرپرسە لەو تاوانە جەنگییەی دژ بە كوردی سووریا ئەنجام درا.

برێت مەكگورك نوێنەری پێشووی ئەمریكا لە شەڕی دژی داعش جارێكی تر دۆناڵد تڕەمپ بەوە تۆمەتبار دەكات كە خەیانەتی لە كوردەكان كردووە و ڕایدەگەیەنێت، هۆكاری ئەو تاوانە جەنگییەی دژ بە كوردەكانی هاوپەیمانی ئەمریكا لە كاتی هێرشی توركیا لە ساڵی 2019 دۆناڵد تڕەمپە.

ناوبراو لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، تڕەمپ دەڵێت هیچ ڕووینەداوە و كەسیش نەكوژراوە، ئەمەش لە حاڵێكدایە پاش كشانەوەی لە ناكاوی هێزە ئەمریكییەكان لە باكووری سووریا ئاسانكاری بۆ تاوانی جەنگی دژ بە كوردە هاوپەیمانەكانی ئەمریكا فەراهەم كرد و دوو لەسەر سێ ئەو ناوچانەی پێشتر لە لایەن داعشەوە داگیر كرا بوون پێشكەشی پۆتین و ئەردۆغان كران.

ناوبراو تڕەمپ بەوە تۆمەتبار دەكات، هێزە پارێزەرەكانی ئەمریكای لە سنووری نێوان توركیا و سووریا كشاندەوە و ئاسانكاری كرد بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر ئەو كوردانەی لە شەڕی داعشدا 11000 كەسیان لە هێزەكانی خۆیان لەدەستدا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.