Home » هەواڵ » کوردستانی » بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنوری خانه‌قین و كفری هه‌ژاند
بومه‌له‌رزه

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنوری خانه‌قین و كفری هه‌ژاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنوری خانه‌قین و كفری هه‌ژاندووه‌ كه‌ چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ شاری كرماشان بووه.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، كاتژمێر 11:37 خوله‌ك، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ دوری 35 كم له‌ خانه‌قین و 39 كم له‌ كفری رویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ 3.7 پله‌ بووه‌ به‌ پله‌ی رێخته‌ر، به‌ قوڵایی 10 كم و چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ شاری كرماشان بووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.