Home » هەواڵ » کوردستانی » بەرهەم ساڵح لەگەڵ هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە 
بەرهەم ساڵح -هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی یەكێتی

بەرهەم ساڵح لەگەڵ هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە 

سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ ھاوسەرۆكان و مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە و جەختدەكەنەوە لە دابینكردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆران.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٨/٤ لە شاری سلێمانی، بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆكان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەبارەی چەند پرسێكی جێی بایەخ و دوا گۆڕانكاری و پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە گفتوگۆكرا.

لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە گرنگی چارەسەردكرنی سەرجەم كێشە و قەیرانەكان بە ھەمەھانگی لە نێوان گشت لایەنە سیاسییەكان لە پێناو تێپەراندنی دۆخەكە و كۆتایی ھێنان بە كێشە و قەیرانەكان، لە بەرژەوەندی پڕۆسە سیاسی و ھێنانەدی داوا ڕەواكانی خەڵكی خۆراگری كوردستان لە ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران.

سەبارەت بە بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆران، لەسەرووبەندی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و دەرھاویشتەكانی لە سەر ژیان و ئابووری، جەختكرایەوە لەپێویستی چارەسەردكرنی پرسی دابینكردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆران، بەتایبەتی چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی، كۆتایی ھێنان بەو پرسە زوو بە زوو لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی عیراق و ھەرێمی كوردستان بێ جیاوازی.

تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە تەرخانكرابوو بۆ باسكردن لە گرفتە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان، كە بەم دواییە سەریھەڵداوە و دووپاتكرایەوە لە گرنگی ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی و گەیشتن بە ڕێگاچارەی گونجاو بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی ئێستا و ئەنجامدانی چاكسازییە پێویستەكان لە گشت بوارەكاندا بەئاڕاستەی خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.