Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » بەرهەم ساڵح پشتیوانی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی
بەرهەم ساڵح

بەرهەم ساڵح پشتیوانی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی

بەرهەم ساڵح پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون ئەنجامدا و لەبارەی تەقینەوەکەی بەیروت قسەیان کرد کە ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوانی کردە قوربانی.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بەرهەم ساڵح پشتیوانی و پشتگیری حکوومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ و پرسە و ماتەمینی خۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان دەربڕیوە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواستووه‌.

لەلای خۆیەوە سەرکۆماری لوبنان ستایشی هەڵوێستی سەرکۆماری عێراقی کردووە، ھاوکات بەبایەخیشەوە باسی هەڵوێستی عێراق و هەستی برایانەی نێوان هەردوو گەلی کردووە.

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیروت روویدا و زیانی گیانی و ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایه‌، ناوەندی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە چاوەڕوانی دەرچوونی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی تاوانن لەبارەی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری لوبنان، رەفیق حەریری کە رۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٠٥ لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کوژرا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.