Home » هەواڵ » عێراق » بەشیر حەداد: هەولێر و بەغدا ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن
بەشیر حەداد

بەشیر حەداد: هەولێر و بەغدا ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن

بەم نزیكانە شاندی ھەردوو حكومەتی ھەرێمی كوردستان‌و عێراق دەست بە گفتوگۆكان دەكەنەوەو جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: هەولێرو بەغدا ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.

لەو بارەوە بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ میدیای فەرمی پارتی وتی: دەستپێخەرییەكمان كردووە، كە ھەردوو حكومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان دەست پێبكەنەوە، چونكە چەند گفتوگۆ دوابكەوێت، زیانی بۆ خەڵكی كوردستان دەبێت.

حەداد وتیشی: داوامان كردووە بەپیر داوەكەمان بێن و دەست بە گفتوگۆ بكەن، چاوەڕێش دەكەین بەم زووانە گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە، چونكە بەربەستێكی قورس نییە، كە نەگەنە رێككەوتن، بۆیە گفتوگۆكان دەست پێدەكەنەوە بۆ ئەوەی ھەردوولا بگەنە رێككەوتن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە هەولێرو بەغدا گفتوگۆ دەكەن بۆ ئەوەی لەسەر نەوت‌و بودجەو داهاتی خاڵە سنوورییەكان رێككەوتن بكەن، كە ساڵانێكە لەو بارەوە كێشە لەنێوانیان هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.