Home » هەواڵ » عێراق » بە بڕیاری پارێزگاری دهۆک كەمپی چەمشكۆ کەرەنتینکرا
ئاوارەكانی شنگاڵ

بە بڕیاری پارێزگاری دهۆک كەمپی چەمشكۆ کەرەنتینکرا

بە بڕیاری پارێزگاری دهۆک و دوای تۆمارکردنی یەکەم توشبوی کۆرۆنا، كەمپی چەمشكۆی تایبەت بە ئاوارەكان لە قەزای زاخۆ کەرەنتین دەکرێت و هەرکەسێکی دانیشتوی کامپەکانیش کە دەوامیان لە دەرەوەی دهۆک هەیە، بەبێ پشکنین رێگەیان پێنادرێت بگەڕینەوە ناو پارێزگاکە.

مه‌ئمون یه‌حیا، به‌ڕێوه‌بەری كه‌مپی چه‌مشكۆ لە زاخۆ به‌ ماڵپەڕی كه‌ركوك ناوی راگەیاندوە، سەربازێكی سوپای عیراق لە شەرگاتەوە بۆ ناو كەمپی چه‌مشكۆ  گەڕاوەتەوە و تێكەڵ بە دانیشتوانی نێو كەمپەكە بوە، پێشئه‌وه‌ی بێته‌ ناو كه‌مپەكەوە پشكنێكی 48 كاتژمێری كردوه،‌‌ به‌ڵام بەر لە گەڕانەوەی ئه‌نجامه‌كه‌ی تێكەڵی دانیشتوانی كەمپەكە بوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “سەربازەكە ماڵی لە نێو كەمپەكەدایە و خۆی لە شەرگات دەوامدەكات، نازانین چۆن و بە چ شێوەیەك له‌ بازگه‌كانی نێوان دهۆك و نه‌ینه‌وا رێگەیان داوە بگەڕێتەوە زاخۆ و تێكەڵ بە ئاوارەكان ببێت”.

كه‌مپی چه‌مشكۆ، ده‌كه‌وێته‌ سنوری قه‌زای زاخۆ و زیاتر له‌ 26 هەزار ئاواره‌ی قه‌زای شنگال تیایدا دەژین.

كه‌مپی چه‌مشكۆ، ده‌كه‌وێته‌ سنوری قه‌زای زاخۆ و زیاتر له‌ 26 هەزار ئاواره‌ی قه‌زای شنگال تیایدا دەژین و به ‌یه‌كێك له‌ كه‌مپە گه‌ورەكان دادەنرێت‌ له‌ڕوی ژماره‌ی ئاوارەوە.

لای خۆیەوە ئیسماعیل محه‌مەد، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ئاواره‌كان باسی لەوەکردوە، “دوای تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبون، بۆ سەلامەتی گیانی ئاوارەكان بریارمانداوە بە داخستنی دەرگای كەمپەكە بۆ ماوەیەكی نادیار”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، رێكاره‌كانی ته‌ندروستی له‌ هه‌مو كه‌مپه‌كان زۆر توندكراونەتەوە، هه‌ر ئاواره‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌وامی هه‌بێت یان ئیشێك بكات، ده‌بێت ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای هه‌بێت ئه‌گه‌ر نا ناتوانیت بچێته‌ نێو كه‌مپ.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.