Home » هەواڵ » عێراق » بە كردنەوەی نووسینگەیەکی، ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق دەست پێ دەكات
دەنگدان

بە كردنەوەی نووسینگەیەکی، ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق دەست پێ دەكات

هەینی رابردوو مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق مانگی حوزەیرانی 2021ی وەك وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری كرد، كۆمسیۆنەكەیش یەكەم هەنگاوی ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنەكە دەست پێ دەكات بە كردنەوەی نووسینگەی دەرهێنانی كارتی ئەلیكترۆنیی دەنگدەران لە سەرانسەری عێراق.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی كردووە كە ئەحلام جابری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەڵبژاردن، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی نووسینگەی پارێزگاكان تاوتوێی جێبەجێكردنی پلانێك بۆ شەش مانگی داهاتوو دەكات كە لەلایەن كۆمسیۆنەكەوە دانراوە وەك ئامادەسازی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەشێوەیەك هەڵبژاردنێكی پاك و دادوەرانە و بەپێی پێوەری نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت.

بەیاننامەكە لە جابری گواستەوە، پێویستە نووسینگەی تۆماركردنی دەنگدەران لە سەرانسەری عێراق بكرێتەوە، ئەوەیش دوای وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی پێوەندیدار، بە مەبەستی دەستكردن بە دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی بایۆمەتری دەنگدەران، هەروەها ئامادەكردنی تیمی گەڕۆك بۆ گەیشتن بە دەنگدەران لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و ناوچە دوورە دەستەكان، ئەوەیش بە مەبەستی رادەستكردنی كارتەكانیان یان تۆماركردنیان.

جابری داوای لە نووسینگەی پارێزگاكان كرد كە دەرگەی هاریكاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشانی كۆمسیۆنەكە لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكان و میدیاكان بكەنەوە، بەهۆی رۆڵی ئەوان لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك بۆ بەشداریكردن لەو هەڵبژاردنە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.