Home » هەواڵ » جێهان » تره‌مپ: ناردنی هێز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ بوو له‌ مێژووی ئه‌مریكا
دۆناڵد تره‌مپ

تره‌مپ: ناردنی هێز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ بوو له‌ مێژووی ئه‌مریكا

سەرۆکی‌ ئەمریکا پێی وایه‌ بڕیاری‌ ناردنی‌ هێزی‌ بۆ خۆررۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست و دەستوەردان لە ململانێکانی‌ ئەو ناوچەیە، “گەورەترین هەڵە” بووه‌ لە مێژووی‌ وڵاتەکەیدا.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌ “بەبڕوای‌ من بڕیاری‌ ناردنی‌ هێزی‌ سەربازی‌ بۆ ناوچەی‌ خۆرهەڵاتی‌ ناوەڕاست و تێوەگلان لە ململانێکانی‌ ناوچەکە، گەورەترین هەڵەیە لەمێژووی‌ ئەمریکا.

چەندینجار ترەمپ جەختیکردوەتەوە کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی‌ جەنگی‌ بێکۆتایی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی‌ هاوبەشی‌ لەگەڵ وڵاتانی‌ جیهان لەجیاتی‌ کێبڕکێ و دژایەتی‌.

چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌مریكا 60 بۆ 70 هەزار سەربازی‌ لە چەندین وڵاتی‌ خۆرهەڵاتی‌ ناوەڕاست بڵاوەپێکردووە له‌وانه‌: ئەفغانستان و عیراق و بەحرەین و ئوردن و کوەیت و عومان و قەتەر و سعودیە و سوریا و ئیمارات و تورکیا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.