Home » هەواڵ » کوردستانی » تورکیا دەڤەری بەرواری باڵا تۆپباران دەکات
تۆپبارانی دەڤەری بەرواری باڵا

تورکیا دەڤەری بەرواری باڵا تۆپباران دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تۆپخانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی دەڤەری بەرواری باڵایان  لەسنوری ناحیەی کانی ماسی بۆردومانکرد بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.

سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی راگەیاند”سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی ‘راڤین’ی دەڤەری بەرواری باڵایان کردوەو بەهۆی روداوەکەشەوە زیانێکی زۆری ماددی بە ناوچەکە گەیشتوەو ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتوەتەوە.”

باسی لەوەشکرد”لە روداوەکەدا زیانی گیانی نەبوە، بەڵام ترسێکی زۆر لە هاوڵاتیانی ناوچەکە نیشتوە.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.