Home » هەواڵ » عێراق » تەقینەوەیەك لە كەركوك روویدا
شنگال

تەقینەوەیەك لە كەركوك روویدا

بەهۆی تەقینەوەیەك لە پارێزگای كەركوك، ژنێك كوژرا و چەند كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربون.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ (یەكشەممە) بۆمبێكی چێنراو لە ناحیەی ریازی سەربە پارێزگای كەركوك تەقیوەتەوە.

رونیشكراوەتەوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە ژنێك گیانیلەدەستداوە و چەند كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربون.

ماوەی چەند مانگێكە چەكدارانی داعش بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و بۆشایی ئەمنیان لە چەندین ناوچەیەكی عیراق بەتایبەتی ناوچە جێناكۆكەكان قۆستوەتەوە و هێرش و تەقینەوەكانیان زیاد كردوە، هێزە ئەمنیەكانیش چەندین پرۆسە سەربازییان دژی ئەو چەكدارانە ئەنجامداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.