Home » هەواڵ » جێهان » تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو خاوبوونەوە دەڕوات
تەندروستی جیهانی

تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو خاوبوونەوە دەڕوات

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دوایین ئاماری تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو خاوبوونەوە دەڕوات.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بۆتە هۆی پەتای (كۆڤید-19) لە زۆربەی ناوچەكانی جیهان بەرەو خاوبوونەوە دەچێت تەنانەت لە هەردوو ئەمریكاش، سەرەڕای بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

ئاشكراشی كردووە، كە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 1.7 ملیۆن كەسی تووشبووی نوێ‌ هەیە و نزیكەی 39 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە لە هەفتەی ڕابردوودا.

بەپێی داتای ڕێكخراوەكە، لە هەفتەی ڕابردوودا تاوەكو 23ی ئاب بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، ڕێژەی 5%ی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە ڕووی لە كەمی كردووە و ڕێژەی 22%ی مردن كەمی كردووە.

تەندروستی جیهانی ڕاشیگەیاندووە، كە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 23 ملیۆن كەس و ژمارەی مردنیش گەیشتۆتە سەرووی 813 هەزار كەس.

و دەشڵێت: “جگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەلاتی ئاسیا، لە سەرجەم ناوچەكان ژمارەی تووشبوون و مردن كەمی كردووە، بەڵام هەردوو ئەمریكاكە زۆرترین ئەو ناوچانەن، كە زەرەرمەندبوون بەو پێیەی هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە نیوەی تووشبووانی جیهان لەوێ‌ تۆماركراوە و ڕێژەی 62%ی مردنیش هەر لەوێ‌ توۆمار كراوە”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.