Home » هەواڵ » کوردستانی » تەندروستی سلێمانی هەواڵێكی دڵخۆشكەری لەسەر كۆرۆنا ڕاگەیاند
كۆرۆنا

تەندروستی سلێمانی هەواڵێكی دڵخۆشكەری لەسەر كۆرۆنا ڕاگەیاند

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەسەر كۆرۆنا ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنیـَت: ئامارەكان لەكەمبوونەوەدایە و جێی دڵخۆشین.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئامارەكانی تووشبون بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری لە كەم بوونەوەدایە و جێی دڵخۆشین و تكا زیاتر پابەندی رێنمایەتەندروستییەكان بن، چونكە ئەوەی ئێستا دەبینرێت بە تایبەت لە یەكەم روژی جەژندا جێی نیگەرانیە و كەمترین پابەندبوون بەدی دەكرێت.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە ئەگەری پابەندنەبوونتان بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە لەم چەند ڕۆژەی جەژندا، جارێكی ترهەڵكشانی زۆر خێرا روودەدات لە ئامارەكان لە دوای جەژن و هیوادارم سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزان روونەداتەوە و نەگەرێینەوە خاڵی سفر، چونكە هێشتا مەترسی ڤایروسی كۆرۆنا بوونی هەیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.