Home » هەواڵ » کوردستانی » جەمیل بایک: پێویستە پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرت لەدژی پێشێلکاریەکانی سوپای تورک ئامادە بکات
جەمیل بایک

جەمیل بایک: پێویستە پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرت لەدژی پێشێلکاریەکانی سوپای تورک ئامادە بکات

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، هۆشداری دەدات بەو کەسولایەنانەی کە ڕاپۆرت لەدژی پەکەکە ئامادە دەکەن و دەڵێت: پێویستە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرت لەدژی پێشێلکاریەکانی سوپای تورک ئامادە بکات و داوای چوونەدەرەوەی بکات، دووپاتیشیدەکاتەوە کە بەرخۆدانی هەفتانین کۆتایی نایەت و گەریلا ناکشێتەوە.

 لە چاوپێکەوتنێکدا جەمیل بایک، تیشکی خستە سەر ئەو ڕاپۆرتەی کە دەربارەی داگیرکاری دەوڵەتی تورک پێشکەشی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کراوە و هۆشداری ئەوەیدا کە پێویستە هیچ کەس و لایەنێک ڕاپۆرت لە دژی پەکەکە ئامادە نەکەن و هەنگاوی لەو چەشنە نەنێن.

جەمیل بایک لە کەناڵی ستێرکەوە ئەوەی دووپاتکردەوە، کە پەکەکە لە هەفتانین ناکشێتەوە و گەریلا تا دوایین سات گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەپارێزێت، داواش لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و دووپاتیدەکاتەوە کەس ناتوانێت پێشیان پێ بگرێت، هەربۆیە پێویستە لە دژی تورکیا بڕیار بدەن کە لە باشوور بچێتە دەرەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.