Home » هەواڵ » جێهان » حاکمی ویلایەتی نیویۆرک رەخنە لە ترەمپ دەگرێت
ئەندرۆ کومۆ

حاکمی ویلایەتی نیویۆرک رەخنە لە ترەمپ دەگرێت

حاکمی ویلایەتی نیویۆرک رەخنە لە سەرۆکی ئەمریکا و سیاسەتی حکومەتەکەی دەگرێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا و رایگەیاند، دەبێت سەرۆکی وڵات هەمیشە راستییەکان بە گەلەکەی بڵێت، نەک مەترسییەکانی پەتاکە کەمبکاتەوە.

ئەندرۆ کومۆ، حاکمی ویلایەتی نیویۆرک لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سیاسەتی حکومەتەکەی گرت لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای کۆڤید-19 و رایگەیاند، “هەڵەیە مەترسییەکانی کۆرۆنا کەمبکرێتەوە، سەرۆک دەبێت هەمیشە راستییەکان بڵێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵەیە بوترێت کۆرۆنا لە شێوەیەکی ئەفسوناوی لەکاتی جەژنی ئیستەر نامێنێت، هەڵەشە نەبونی پڕۆگرامێکی پشکنینی نیشتیمانی کە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا بگرێتەوە، پێویستە رێکارەکانی خۆپارێزی لەوڵاتدا توندبکرێتەوە و پەیڕەوی رێنماییەکانی تەندروستی بکرێت.

کومۆ باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا لە چەند ویلایەتێکی وەک تەکساس و فلۆریدا، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بەردەوام لە زیادبوندایە، ئەوەش بەهۆی کردنەوەی کەرتی ئابوری وڵاتەکە لەپێش وادەی خۆی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەتاکە لەلایەن بەرپرسانی حکومی ئەمریکا.

لەسەر ئاستی جیهان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆرترین زیانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێگەیشتوە، تا ئێستا چوار ملیۆن و 869 هەزار و 285 توشبوی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 158 هەزار و 931 کەس گیانیانلەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.