Home » هەواڵ » کوردستانی » دهۆك ؛135 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
دهۆك

دهۆك ؛135 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 135 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 135 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 795 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 880 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.