Home » هەواڵ » جێهان » دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان
ڤایرۆسی كۆرۆنا

دواین ئاماری توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان

تا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، 20 ملیۆن و 812 هەزار كەسی تێپەڕاند.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، گەیشتە 20 ملیۆن و 812 هەزار و 367 كەس.

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە، لەو ژمارەیەی توشبوان 747 هەزارو 327 كەس گیانیان لەدەستداوە و 13 ملیۆن و 713 هەزارو سێ كەس چاكبونەتەوە.

زۆرترین ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهان، بەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای گرتوە كە پێنج ملیۆن و 360 هەزار و 302 كەسە، لەو ژمارەیەش 169 هەزار و 131 هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە. دوای ئەویش وڵاتی برازیل دێن كە ژمارەی توشبوانی سێ ملیۆن و 170 هەزار و 474 كەسە، لە پلەی سێهەمی ریزبەندیەكەش هندستان دێت كە دو ملیۆن و 397 هەزار و 403 كەس توشی پەتاكە بون، هەریەك لە روسیا و باشوری ئەفریقا، پلەی چوارەم و پێنجەمی ریزبەندیەكەیان گرتوە، بە جۆرێك روسیا 902 هەزار و 701 كەس و باشوری ئەفریقا 568 هەزارو 919 توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.