Home » هەواڵ » جێهان » دوایین زانیاری لەسەر چارەنوسی مێسی
مێسی

دوایین زانیاری لەسەر چارەنوسی مێسی

شەوی رابردو هەواڵێك هاوشێوەی بۆمبی ئەتۆمی لە نێو میدیاكانی جیهاندا تەقییەوە و رۆیشتنی مێسی لە یانەی بەرشەلۆنە بوە باس و خواسی میدیاکان، ئەوەش دوای لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە رێگەی فاكسێكەوە داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كرد، رێگەی رۆیشتنی پێبدەن لە یانەکە، وەڵامی ئەو یانەیەش زۆر خێرابو بۆ مێسی و بۆیان نوسیوە، “ببورە نامانەوێت بڕۆیت، دەمانەوێت لێرە كۆتایی بە كاروانی وەرزشیت بهێنێیت”.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە باس لەوەدەكرا كە بارتۆمیۆ بە مێسی وتوە، “من لە بەرشەلۆنە دەڕۆم، بەڵام تۆ لە یانەكە بمێنەرەوە”، بەڵام رۆژنامەی سپۆرت ئەم دەنگۆیەی ڕەتكردەوە و ئاشكرایكرد، “بارتۆمیۆ ئامادە نیە واز لە پۆستەكەی بهێنێت”.

دوای بیستنی ئەم هەواڵە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە ڕژانە بەردەم یاریگای كامپ نۆ و بە دروشمی “مێسی بمێنەروە، ئێمە هەمومان تۆمان خۆشدەوێت”، هەروەها هاندەران دوای ئەوە دەكەن كە ماریا بارتۆمیۆ دەست لە كارەكەی بكێشێتەوە بۆ ئەوەی مێسی لە یانەكە نەڕوات.

مێسی دەیەوێت بە سود وەرگرتن لە خاڵێكی گرێبەستەكەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، كە بە پێی رێككەوتنێك لە كۆتایی هەر وەرزێك كە مێسی بیەوێت دەتوانێت یانەكە جێبهێڵێت بەبێ بەرامبەر، بەڵام یانەكەی ئامادە نین بەو ئاسانیە دەستبەرداری ببن و لە بەرامبەردا داوای 700 ملیۆن یۆرۆ دەكەن.

سپۆرت نوسیویەتی، لە ڕوی یاساییەوە میسی ناتوانێت لە بەرشەلۆنە بڕوات، تەنها بە دو مەرج نەبێت، یان ئەوەتا یانەیەك مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدات كە 700 ملیۆن یۆرۆیە، یاخود بەرشەلۆنە خۆی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە لابەرێت بۆ ئەوەی كارئاسانی بۆ رۆیشتنی بكەن، چونكە لیۆ تەنها ساڵێكی گرێبەستەكەی ماوە و وەرزی داهاتو دەتوانێت بە خۆڕایی لە بەرشەلۆنە بڕوات.

تا ئێستا بە شێوەیەكی دروست ئاشكرا نیە، كە كۆتایی ئەم بارودۆخەی بەرشەلۆنە چۆن دەبێت، بەڵام وەك رۆژنامەكان باسی لێوە دەكەن، مێسی سورە لەسەر رۆیشتنی لە یانەكە و ئەستەمە پەشیمان ببێتەوە لەو بڕیارەی داویەتی.

رۆژنامەی سپۆرت نوسیویەتی، هۆكاری ئەو بڕیارەی مێسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەو یاریزانە توڕە بوە لە بارتۆمیۆ و پێی وتوە، “زیاتر لە جارێک تۆ منت فریوداوە و پشتگیری یانەکەت نەکردوە، لە ئێستاوە ئێمە گفتوگۆ لەسەر هیچ شتێک ناکەین”.

“ئیسپۆرت ئینتەراتیڤۆ” لەگەڵ پێگەی “ئی ئێس پی ئێن”ی بریتانی بڵاویانکردەوە، میسی بڕیاریداوە یاری بۆ یانەی مانچستەرسیتی بکات و بچێتەوە ژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا.

تا ئێستاش زۆرینەی سەرچاوەکان مێسی بە تیمەکەی پیپەوە دەبەستنەوە، باس لەوەش دەكرێت، كە چەند رۆژێک لەمەوبەر مێسی لەگەڵ گواردیۆلا گفتوگۆی كردوە و ئەو راهێنەرە ڕازیکردوە بەوەی پەیوەندی بە مان سیتیەوە بکات و گرێبەستەکەشیان کۆتایی پێهێناوە، ئەوەی ماوە تەنها رێككەوتنی بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتییە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.