پەرلەمانتارێکی کورد، شیروان میرزا رایگەیاند “چاوەڕێی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی دەکەین تا لیستی ڕیزبەندی نوێی مووچەخۆرانی وڵاتەكەیان بۆ بنێرێ و لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدەن”.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە ” دۆخی دارایی عێراق بە هیچ شێوەیەك نە بۆ ئەمساڵ و نە بۆ ساڵی داهاتووش، بەرگەی هیچ زیادكردنێكی مووچەی فەرمانبەران ناگرێت.”
ئەو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی ” چاوەڕێی حكوومەتە ڕیزبەندی مووچەی نوێیان بۆ بنێرێت، تا گفتوگۆی لەسەر بكەن و دواتر بیخەنە دەنگدانەوە”.
پەرلەمانتارەکەی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەك زیادكردنی مووچە نابێت، چونكە دارایی وڵاتەكە بەرگە ناگرێت و دۆخی ئابووریی عێراق لەوپەڕی خراپیدایە.