Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » دەروازەیەکی نێودەوڵەتی لەنێوان ئێران و عێراق دەکرێتەوە
دەروازەی نێودەوڵەتی الشلامجة

دەروازەیەکی نێودەوڵەتی لەنێوان ئێران و عێراق دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری رێکخراوی ئارۆند بۆ کاروباری وەبەرهێنان و گەشەپێدانی کار لە ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی “الشلامجة” لە نێوان شاری خوڕەم شەهر و پارێزگای بەسڕە دەکرێتەوە، دوای ئەوەی رۆژی 30 تەمموز و بەهۆی جەژن لایەنی عێراق بڕیاری داخستنی دەروازەی دەرکرد.

عەلی موسەوی، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئارۆند بۆ کاروباری وەبەرهێنان و گەشەپێدانی کار لە ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 30 تەمموز دەروازەی نێودەوڵەتی “الشلامجة” لەنێوان خوڕەم شەهەر و بەسڕە داخرا، ئەمڕۆ یەکشەممە دەروازەکە بەڕوی جوڵەی بازرگانیدا دەکرێتەوە.

لەسەرەتای مانگی ئازارەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەروازە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئێران بۆ ماوەی چوار مانگ داخران و دوای زیاتر لە چوار مانگیش رۆژی 8ی تەمموز دەروازەکان بەڕوی جوڵەی بازرگانیدا کرانەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.