Home » هەواڵ » جێهان » روسیا دەیەوێت لەڕێگای گوشارەوە ئەمەریكا لە سوریا دەربكات
هێزەكانی ئەمریكا

روسیا دەیەوێت لەڕێگای گوشارەوە ئەمەریكا لە سوریا دەربكات

بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری “واشنتۆن ئێگزامینەر”ی ئەمەریكی، روسیا دەیەوێت لەڕێگای گوشاركردن لە ئەمەریكا  ئەو وڵاتە ناچار بە پاشەكشەكردن لە رۆژئاوای كوردستان بكات، بۆ ئەوەش گۆڤارەكە پێشبینی كردووە هەر روداوێك لەناوچەكانی باكوور و ر ۆژهەڵاتی سوریا بۆ هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا دێتەپێش، دەستی روسەكانی تێدابێت.

ئەو گۆڤارە پێیوایە ڕوسیا چاوەڕوان بوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆك كۆماری ئەمریكا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە سوریا بكشێتەوە، بەڵام لەدوای ڕێككەوتنە نەوتییەكەی ئەمدواییەی لەنێوان ئیدارەی خۆسەر  و كۆمپانیای نەوتی “دەلاتا كرینست ئینێرجی” ئەمەریكی، بۆی روونبووەتەوە، كە واشنتۆن نەك هەر پلانی پاشەكشەی هێزەكانی لەو وڵاتە نییە، بەڵكو نیازی هەیە هێزەكانی بۆ ماوەیەكی زیاتر لە خاكی سوریا بمێننەوە.

گۆڤارە ئەمەریكییەكە لە درێژەی راپۆرتەكەدا نووسیویەتی، ڕوسیا دەیەوێت تەنیا ئەكتەری سەرەكی گۆڕانكارییەكانی سووریا بێت و ئەگەر بتوانێت ئەمەریكا لە سوریا بكاتە دەرەوە ئەوە كۆنترۆڵكردن و جڵەوكردنی سەرەڕۆییەكانی توركیا بۆ مۆسكۆ كارێكی ئاسان دەبێت.

واشنتۆن ئێگزامینەر پێشبینی كردووە لەماوەی هەفتەكانی داهاتوو كێشەی زیاتر لەبۆ هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان دروست ببێت، كە داهاتووی ئەو بابەتەش پێوەندی بە جۆری كاردانەوەكانی ئەمەریكا لەو رووداوانەوە هەیە .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.