Home » هەواڵ » کوردستانی » رۆژئاوای كوردستان؛ ئاماری تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌رزده‌بێته‌وه‌
پشکێنینی كۆرۆنا

رۆژئاوای كوردستان؛ ئاماری تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌رزده‌بێته‌وه‌

دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگه‌یاند، پێنج توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 30 تووشبووی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراون.

به‌گوێره‌ی ئاژنسی هاوار نیوز، جوان مستەفا، هاوسه‌رۆكی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ پێنج توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ دوو حاڵه‌ت له‌ قامیشلۆ، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ شه‌هبا، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ درباسیه‌ و حاڵه‌تێكی دیكه‌ له‌ حه‌سه‌كه‌ بوه‌، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته‌ 33 حاڵه‌ت.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: 30 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و  كۆی گشتی ژماره‌ی توشبووان گه‌یشته‌ 508 حاڵه‌ت.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ئێستا 508 كه‌س له‌ رۆژئاوای كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 33 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ه‌ 87 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.