بڕیارە سبەی مووچەی حەوت وەزارەت و نۆ دەستە دابەش بكرێت و لەگەڵ خاوەن پێداویستە تایبەتەكان.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە سبەی هەینی 21ـی ئاب مووچەی وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و ئەوقاف و كاروباری ئاینی و سامانە سروشتییەكان و پلاندانان و پیشەسازی و گواستنەوە و خوێندنی باڵا دابەش بكرێت.
لە لیستەكەدا هاتووە، سبەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و ئەنجوومەنی داوەری و دیوانی چاودێری درایی و مافی مرۆڤ و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و وەبەرهێنان و دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگەی مین دابەش دەكرێت.
دابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانە لە كاتێكدایە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە كۆتایی بێت بە دابەشكردنی خشتەی مووچەی ئەم مانگە.