Home » هەواڵ » کوردستانی » سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی كرد
ڕێواز فایه‌ق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی كرد

ڕێواز فایه‌ق، ‎سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، “دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت كه‌ ململانێی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و كێشه‌ لا‌وه‌كییه‌كان وه‌لابنێین به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رو لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌نگاو بنێین”.

‎د.ڕێواز فایه‌ق له‌په‌یامێكی پیرۆزباییدا كه‌ ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردوه‌ رایگه‌یاندوه‌، ساته‌وه‌ختی ئه‌م ساڵیاده‌‌ هاوكاته‌ له‌‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسی ئاڵۆزو قورسی بواره‌كانی سیاسی، ئابوری و ته‌ندروستی‌ و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان له‌گه‌ڵ ته‌حه‌دیاتی گه‌وره‌ ڕوبه‌ڕوه‌، هه‌مو ئه‌مانه‌ش لێمان ده‌خوازێت كه‌ململانێی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و كێشه‌ لا‌وه‌كییه‌كان وه‌لابنێین به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رو لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌نگاو بنێین.

سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌وه‌شكردوه‌، دۆخه‌كه‌ ده‌خوازێت زمانی دیالۆگ و یه‌كتری قبوڵكردن بكه‌ین به‌بنه‌ماو پێشمه‌رجی هه‌ر گفتوگۆو هه‌وڵێكی چاره‌سه‌ر به‌ئاراسته‌ی پارێزگاریكردن له‌قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێم و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كانی و ئه‌وله‌ویه‌تدان به‌دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی كوردستانییان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بواری موچه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان.

رێواز فایه‌ق ئاماژی به‌وه‌شكردوه‌، “‎ئومێده‌وارم ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هه‌وێنی لێكتێگه‌یشتنی زیاترو یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان و به‌دیهێنانی خواست و داخوازییه‌كانی هاوڵاتییان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.