Home » هەواڵ » کوردستانی » سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی شاڕێگه‌ی خۆی گرتوه‌ته‌وه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی شاڕێگه‌ی خۆی گرتوه‌ته‌وه

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی شاڕێگه‌ی خۆی گرتووه‌ته‌وه و‌ دیمان ناكۆكییه‌كانمان زیانی ده‌بێت بۆ كوردستان.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: “ئه‌و ماوه‌ی پێوه‌ندیی پارتی و یه‌كێتی جۆر نه‌بوون، برینه‌كانی قووڵتر كرد و چاره‌سه‌ری نه‌كرد، بۆیه‌ لە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا یه‌كێتی و پارتی بڕیاریان داوه‌ پشتیوانی له‌ حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.”

سه‌عدی پیره‌ وتیشی: “پارتی و یه‌كێتی به‌ یه‌كه‌وه‌ ئاسانتر ده‌توانن به‌ره‌نگاری قه‌یرانی دارایی و ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كوردستان ببنه‌وه‌، ئه‌مڕۆ جێگای داخه‌ ده‌بیستین له‌ ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا خه‌ڵك شه‌هید بوون، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێشیش لە ناوچه‌ی شارباژێر خه‌ڵك شه‌هید بوون، بۆیه‌ بۆ پاراستنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی كوردستان زۆر گرنگه‌”.

به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی “چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ و بژێوی خه‌ڵك له‌ كاره‌ لەپێشینه‌كانی هه‌ردوو حزبه،‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ سه‌ری مانگ بژێوی ژیانی هه‌بێت و مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت به‌ هاوكاریی یه‌كتری له‌ ڕێگه‌ی حكوومه‌تەوە ده‌بێت شایسته‌ داراییه‌كان له‌ حكوومه‌تی عێراق وه‌ربگرێت”.زیاتر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: “پارتی و یه‌كێتی ڕێكکه‌وتننامه‌ی ستراتێژی و ڕێکكه‌وتننامه‌ی سیاسی و ڕێكه‌وتننامه‌ی ئیداریمان هه‌یه‌، ده‌ست بگرین به‌ ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوانمانه‌وه‌ ده‌توانین ڕاسته‌وڕاست قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ین، ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ین پێوه‌ندییه‌كانمان زیاتر پته‌و بكه‌ین و خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین تاكه‌ سه‌روه‌ت و پشتیوانمانه‌”.

به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كه‌وتووه‌ته‌وه‌ سه‌ر شاڕێگه‌ی خۆی، ناكۆكیی نێوانمان درێژه‌ی كێشا و زه‌ره‌ری دا له ‌پرسی سیاسی و بۆ گه‌لی كورد زه‌ره‌ری ئابووریی هه‌بوو، ناكۆکی نێوانمان دەرگا و په‌نجه‌ره‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كان زه‌فه‌رمان پێ به‌رن، له‌ ماوه‌یه‌كی تر له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری گرنگی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.” سه‌عدی پیره‌ وای گوت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.