Home » هەواڵ » کوردستانی » سوریا ئیدانه‌ی رێكه‌وتنی هه‌سه‌ده‌ و ئه‌مریكا ‌ده‌كات
خوێندن

سوریا ئیدانه‌ی رێكه‌وتنی هه‌سه‌ده‌ و ئه‌مریكا ‌ده‌كات

 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا، ئیدانه‌ی رێكه‌وتنی هه‌سه‌ده‌ و كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كه‌ ده‌كات بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.

 ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌لمۆنیته‌ر ئاشكرایكردووه‌، “ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان رێككه‌وتنێكى نه‌وتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (Delta Crescent Energy LLC) واژوو كردووه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان و له‌ ئێستادا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ست به‌ كاره‌كانیان بكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت” به‌توندترین شێوه‌ رێكه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده‌ و ئه‌مریكا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش رێكه‌وتنێكه‌ بۆ دزینی نه‌وتی سوریا به‌ پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا”. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌شڵێت”ئه‌و ڕیكه‌وتنه،‌ رێكه‌وتنه‌ بۆ دزینی ئاشكرای نه‌وت و كارێكی دوژمنكارانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری سوریا”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.