Home » هەواڵ » جێهان » سوریا ئیدانەی رێککەوتننامەی نێوان هەسەدە و کۆمپانیانە نەوتییەکەی ئەمریکا دەکات
کێڵگەیەکی نەوتی ڕۆژئاوای سوریا

سوریا ئیدانەی رێککەوتننامەی نێوان هەسەدە و کۆمپانیانە نەوتییەکەی ئەمریکا دەکات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، ئیدانەی رێککەوتننامەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و کۆمپانیانە نەوتییەکەی ئەمریکا دەکات و ئەو کارەشی بە بەردەوامیدان بە دوژمنکاری بۆ “نایاسایی فرۆشتنی نەوت و سامان”ی گەلی سوریا ناوبرد.

ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سوری لەزاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاویکردەوە، “دیمەشق ئیدانەی رێککەوتننامەی واژۆکراو لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و کۆمپانیانە نەوتییەکەی ئەمریکا دەکات، بە پاڵپشتیکردن لە بەنایاسایی فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکە لەلایەن واشنتنەوە ناویدەبات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێککەوتننامەیە بە تەواوەتی بە پڕۆسەی بە “نایاسایی فرۆشتنی سامانی وڵاتەکە” ناودەبڕێت، هەردو بەرەی فرۆشیار و کڕیار مافی ئەنجامدانی رێککەوتننامەیەکی لەو جۆرەیان نییە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، “هەسەدە بە ئەنجامدانی کارێکی لەو جۆرە سەلماندی کە بوکەڵەیە بەدەست ئەمریکاوە”.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا دوێنێ یەکشەممە لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکا گرێبەستی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات واژۆکردوە کە هێزێکی کوردییە و دەستی بەسەر بیرە نەوتەکانی باکوری رۆژهەڵاتدا گرتوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەناوی کۆمپانیا ئەمریکییەکە نەکردوە بەڵام، ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بە کارێکی “نایاسایی” و “دزینی سەروەت و سامانی” وڵاتەکەی ناویبردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.