Home » هەواڵ » کوردستانی » سەرۆكی هەرێم پەیامێك ئاراستەی ئێزدیان دەکات  
نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێم پەیامێك ئاراستەی ئێزدیان دەکات  

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ماڵبات و كەسوكاری هەموو ڕفێنراوەكان دڵنیادەكەینەوە تا خوشك و برایەكی ئێزدیی بێسەروشوێن مابێت، لەسەر هەوڵی دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبن.

بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوینی ئێزدیان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، جەژنی چلەی هاوینی خوشك و برایانی ئێزدی لە هەموو ئێزدیانی كوردستان و لە هەر شوێنێكی جیهان بن، بەتایبەتی لەوانەی تا ئێستا ژیان لە كەمپەكانی ئاوارەییدا دەبەنەسەر بە گەرمی پیرۆز دەكەم.

وتیشی”هیوادارم جەژن بۆ ئێزدیان و هەموو كوردستان بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە و هەموو جەژنەكان لە ڕەوشێكی باشتردا بگێڕن”.

ئاشكراشیكرد، ماڵبات و كەسوكاری هەمو رفێنراوەكان دڵنیادەكەینەوە كە تا خوشك و برایەكی ئێزدیی ئێمە بێسەروشوێن مابێت، لەسەر هەوڵ و دۆزینەوە و گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبین، هیوای جەژنێكی ئارام بۆ هەموو ئێزدیان دەخوازێت.

ڕوونیشیكردەوە، بە هیوای ئەوەی جەژنی داهاتوو هەموو ئاوارە ئێزدییەكان گەڕابێتنەوە سەر ماڵ و شوێنە ئاوادەنكراوەكانیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.