Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات
بەرهەم ساڵح و ناسر حسێن شەبەلی

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات

سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات و دەڵێت: “دەبێت پشت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ببەسترێت بۆ دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/٨ لە بەغدا، بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە ناسر حسێن شەبەلی، وەزیری گواستنەوە.

سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكان كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی ئەو هەنگاوانەی، كە عیراق دەینێت بۆ كرانەوەی بە ڕووی جیهان، لە چوارچێوەی پێشخستنی كەرتە جیاوازەكانی گواستنەوە بەو پێیەی ڕایەڵەیەكی بەیەكگەیاندنی گرنگە لە نێوان كیشوەر و وڵاتان.

بەرهەم ساڵح وتیشی، “دەبێت پشت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ببەسترێت بۆ دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان”.

لەلای خۆیەوە وەزیر گواستنەوە ڕوونكردنەوەیەكی تەواوی خستە بەردەم سەرۆك كۆمار، سەبارەت بە كاروانی كارەكانی وەزارەت و پلانەكانی بە ئومێدی جێبەجێكردنیان بۆ چالاككردنی ئاستی كارەكان و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەوەی وێنەی عیراق لە بەردەم جیهاندا پرشنگدار بێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.