سەرۆك كۆمار جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكاتەوە و هیوادەخوازێت كە “ببێته سه‌كۆیه‌ك به‌ره‌وه چاكسازی به‌ڵێندراو و ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی به‌هێز و خۆشگوزه‌ران كه ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ند بۆ ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بهێنێته دی”.
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له هاونیشتمانان و ته‌واوی موسوڵمانان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێی كۆچییه‌وه.
ئه‌م بۆنه پیرۆزه ئه‌مڕۆ په‌لكێشمان ده‌كات كه وانه و په‌ندی به‌پێز له ڕۆشنایی كۆچی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پیرۆز وه‌ربگرین بۆ به‌ھێزكردنی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی و به‌زه‌یی و لێبوردن و دانبه‌خۆداگرتن و یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و چه‌سپاندنی هاریكاری و یه‌كده‌نگی بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ئاڵنگاری و قه‌یرانه‌كان كه عیراق و ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت.
خۆری ئومێدی ساڵی نوێی كۆچی ده‌ركه‌وت و ئێمه‌ش به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه له كاروانی به‌دیهێنانی داواكاری گه‌له‌كه‌مان له عیراقیكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه ببێته سه‌كۆیه‌ك به‌ره‌وه چاكسازی به‌ڵێندراو و ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی به‌هێز و خۆشگوزه‌ران كه ژیانێكی ئازاد و شكۆمه‌ند بۆ ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بهێنێته دی، هاوكات كاری هاوبه‌ش بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌نرێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، كه ببێته مایه‌ی زامنكردنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی ته‌واوی گه‌لی عیراق.
له په‌روه‌ردگار داواكارین ئه‌م ساڵه به ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ وڵاته‌كه‌مان بگه‌ڕێنێته‌وه و گه‌له‌كه‌شمان بپارێزێت و خێر و خۆشی و ئاشتی به‌سه‌ردا ببارێنێت، هه‌موو ساڵێكتان و عیراق پڕ خۆشی بێت.
سه‌رۆك كۆمار
د.به‌رهه‌م ساڵح