Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە
موسته‌فا كازمی

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و هەڕەشە لەوانە دەكات، كە خۆپیشاندانەكان بەلاڕێدا دەبەن.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكدا لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە، عیراق هیج ڕێز و شكۆیەكی نیە ئەگەر هاووڵاتیان ڕێزلێگیراو نەبن و شكۆیان نەپارێزرێت، بۆیە دەبێت هاووڵاتی هەست بە ئاسایش و هێمنی بكات، كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئازاڕ و زوڵم بۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین هاووڵاتی لە مافەكانی بێ بەش بكات و لەهەمان كاتدا ڕێگە بەدەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان نادەین.

كازمی دەشڵێت: “هاووڵاتی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هەیە و ئەوان برا و كەسی نزیكی ئیمەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مێژوو چاودێرە بەسەرمانەوە و گەلی عیراق چاوی لەدەستی ئێمەیە و دەبێت لە ئاستی بەرپرسیارێتیدابین و هەموو چركە ڕۆێك مێژوویەكی پڕ شكۆ بۆ وڵات و گەل تۆمار بكەین ئەگەرنا بوونی ئێمە لە دەسەڵاتدا سوودی چیە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.