Home » هەواڵ » عێراق » سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانى سعودیە دەکات
مستەفا كازمی

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانى سعودیە دەکات

باڵیۆزی عێراق لە سعودیە زانیاری لەبارەی سەردانی چاوەڕوانكراوی مستەفا كازمی بۆ سعودیە ئاشكرا دەكات.

قەحتان جەنابی، باڵیۆزی عێراق لە سعودیە رایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی بەرواری سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ ریاز.

بە وتەی قەحتان جەنابی، هەردوو لایەنی عێراقی و سعودی بە بایەخەوە لە سەردانەكە دەڕوانن و سەردانەكەش دەبێتە هۆی واژۆكردنی چەند رێككەوتن و گرێبەستێك كە بەپێی ئەو رێككەوتننانە سعودیە بەشدار دەبێت لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر بڕیاربوو مستەفا كازمی سەردانی سعودیە بكات، بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنی پاشای ئەو وڵاتەوە سەردانەكە هەڵوەشایەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.