Home » هەواڵ » کوردستانی » سەلیم شوشكەیی: دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆك كۆمارەوەیە ، نەك سەرۆك وەزیران
سەلیم شوشكەیی

سەلیم شوشكەیی: دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆك كۆمارەوەیە ، نەك سەرۆك وەزیران

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بەچەند رێكارێكە، دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنیش لەلایەن سەرۆك كۆمارەوەیە، نەك سەرۆك وەزیران.

سەلیم شووشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژادنی پێشوەختە پێویستی بەچەند رێكارێكە لەوانە، تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و دەنگدانی كۆتایی لەسەری، لەئێستادا ئەو یاسایە ماویەتی تەواو بكرێت، چونكە ئەو خشتەیەی چڕی دانیشتوان دیاری دەكات تەواو نەبووە و دەنگی لەسەر نەدراوە، پاشان هەمواركردنی یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژادنەكان پەسەند بكات.

شوشكەیی روونیكردۆتەوە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی كۆمارە، نەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بۆیە بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕێكارانە هەڵبژاردن لەعێراق ناكرێت و چوار چێوەی یاسایی وەرناگرێت.

شەوی هەینی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیامێكدا رایگەیاند، رۆژی ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ئەنجام دەدرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.