Home » هەواڵ » کوردستانی » شاسوار عه‌بدولواحید په‌یامێك ئاراسته‌ی چوار لایه‌نی سیاسی ده‌كات
شاسوار عه‌بدولواحید

شاسوار عه‌بدولواحید په‌یامێك ئاراسته‌ی چوار لایه‌نی سیاسی ده‌كات

شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، حیزبی شیوعی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیی و رێكخراو و ده‌سته‌ و گروپ و كه‌سه‌ ناڕازیه‌كان كردوه‌، داوایكردوه‌ بۆ دیاریكردنی رۆژی خۆپیشاندانی گه‌وره‌ كۆببنه‌وه‌.

شاسوار عه‌بدولواحید  له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاندوه‌، “له‌پێناو به‌ژه‌وه‌ندیی گشتیی و داواكردنی مافی هاوڵاتییان با بفه‌رمون كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 17ی ئابی 2020 كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتیی هه‌مو ئه‌م هێز و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه‌ ئه‌نجامبده‌ین، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی رۆژی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌ و سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتو”.

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “هه‌ركام له‌و لایه‌نانه‌ی پێیانوابو جاری پێشو ئێمه‌ تاكلایه‌نانه‌ ده‌ستپێشخه‌ریمان كردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، با ئه‌مجاره‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ بفه‌رمون و ئه‌وان چی پێویسته‌ بیكه‌ن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین و هه‌رچی هاوكارییه‌ك پێویست بێت ده‌یخه‌ینه‌ خزمه‌تیان، تا سبه‌ی رۆژ كه‌ كاتی خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ریی دیاریكرا، هیچ لایه‌نێك گله‌یی نه‌كات و بڵێت ئێمه‌ ئاگه‌دار نه‌بوین”.

شاسوار عه‌بدولواحید جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌تایبه‌ت داوا له‌ ، یه‌كگرتوی ئیسلامیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و حیزبی شیوعیی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن، “با بفه‌رمون پێشڕه‌ویی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ بكه‌ن و ئێمه‌ش ھه‌نگاو به‌ ھه‌نگاو له‌گه‌ڵیان ده‌بین، چونكه‌ پێمانوایه‌ ئه‌م دۆخه‌ قورسه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه‌ پێویستی به‌كاری پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی هه‌مو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكه‌ نارازییه‌كان هه‌یه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌مومان به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی وه‌لاوه‌نێین و ده‌ست بخه‌ینه‌ ده‌ستی یه‌ك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و ده‌ربازكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌م دۆخه‌ قورسه‌ی كه‌ هاوڵاتییانی تێدایه‌”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.