Home » هەواڵ » کوردستانی » عه‌لی باپیر: هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی به‌رپرسه‌كان؛ هه‌رێمی كوردستانی پوكاندوه‌ته‌وه‌
عه‌لی باپیر

عه‌لی باپیر: هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی به‌رپرسه‌كان؛ هه‌رێمی كوردستانی پوكاندوه‌ته‌وه‌

عه‌لی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی هه‌ندێك له‌ به‌رپرسه‌كان، هه‌ریمی كوردستان پوكاوه‌ته‌وه‌ و ئەگەر لەسەر ئەو بیركردنەوە هەڵەیەی كە ئەم هەرێمەی پێ ئیدارە دراوە بەردەوام بن، وڵاتەكه‌ زیاتر دەپووكێتەوە.

عەلی باپیر له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت، بەهۆی هەندێك هەڵەی كوشندە، كە هەندێك لەبەرپرسەكانمان ئەنجامیان داوە، هەرێمەكەمان زۆر پوكاوەتەوە، زۆر بچووك بۆتەوە، بۆیە ئەگەر لەسەر ئەو بیركردنەوە هەڵەیەی كە ئەم هەرێمەی پێ ئیدارە دراوە بەردەوام بن، وڵاتەكەمان زیاتر دەپووكێتەوە، زیاتر بچووك دەبێتەوە.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌شڵێت، “كێشە و گرفتەكانی نێو خۆمان، هەروەها لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ زیاتر دەبن”.

عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، جێی خۆیەتی ئەم ڕۆژە بكرێتە ڕۆژێك بۆ بەخۆدا چوونەوە، چاو بەخۆدا گێڕانەوە و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانمان، بیربكەینەوە كە چ شتێك ئێمەی بە ئێرە گەیاندوە؟

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.