Home » هەواڵ » عێراق » عێراق ؛ بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قیه‌وه‌
كەركوك

عێراق ؛ بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قیه‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بۆمبێك به‌كاروانێكی هاوكاری تایبه‌تی سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان پارێزگاكانی زیقاڕ و به‌سڕه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای زیقاڕ، بۆمبێكی چێندراو له‌سه‌ر رێگای خێرای سنوری نێوان هه‌ردو پارێزگای به‌سڕه‌ و زیقاڕ به‌كاروانێكی هاوكاری تایبه‌تی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، زه‌ره‌ی گیانی نه‌بوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی كردوه‌ته‌ ئامانج كه‌ هاوكاریان هه‌ڵگرتوه‌ و به‌ئاراسته‌ی یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا رۆیشتون.

14ی ئه‌م مانگه‌ش، شانه‌ی سه‌ربازی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی یه‌كێك له‌ كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوكاری و پێداویستی بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵگرتبو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.