Home » هەواڵ » عێراق » عێراق ئاماری نوێی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند
ڤایرۆسی کۆرۆنا

عێراق ئاماری نوێی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند

لەوكاتەی ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە دنیا روو لە هەڵكشانێكی خێرایە و ئاماری تووشبووان لە 19 ملیۆن حاڵەت و مردنیش لە 712 هەزار حاڵەت نزیك دەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری قوربانیانی راگەیاند كە زیاتر لە سێ هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار كراون.

وەك لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممەهاتووە، لە 24 سەعاتی رابردوو 16591 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراون و 3047 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە هەبووە، 659 لە بەغدا و 290 لە نەجەف و 85 لە سلێمانی و 218 لە هەولێر و 101 لە دهۆك و 244 لە كەربەلا و 211 لە كەركووك و 74 لە واست و 103 لە دیالە و 194 لە بابل و 96 لە میسان و 273 لە بەسڕە و 67 لە زیقاڕ و 93 لە دیوانییە و 39 لە موسەنا و 43 لە ئەنبار و 113 لە سەڵاحەدین و 144 لە نەینەوا.

لەو ماوەیە 2583 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، كە 57ی لە سلێمانی و 74 لە هەولێر و 29 لە دهۆك و 42 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 67 حاڵەتی مردن، پێنج لە سلێمانی و شەش لە هەولێر و هەشت لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق 140603 حاڵەتە و چاكبوونەوەیش 101025 حاڵەت و مردنیش 5161 حاڵەتە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.