Home » هەواڵ » عێراق » عێراق.. باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەستگیرکراون

عێراق.. باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەستگیرکراون

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە بەغدا باندێكی بازرگانیكردنیان دەسگیركردوە كە لە حەوت كەس پێكهاتون و بازرگانییان بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە كردوە.

لە راگەیەندراوێكدا ئاژانسی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، توانیویانە لە ناوچەی شەعەب لە باكوری بەغدا باندێكی  بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەسگیربكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەندامانی باندەكە لە حەوت كەس پێكهاتون و تەنها یەك كەسیان پیاوە و ئەوانی دیكە ئافرەتن.

لە دانپێدانانەكاندا ئەندامانی باندەكە وتویانە كە لە پاڵ بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە كاری بەدرەوشتییان ئەنجامداوە. لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.